دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی تری خەڵکی ئابدانان

خۆڕاگری: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە شاری ئابدانان سێ کەس بە ناویەکانی”عەلی سولێمانی” مەحموود بازدار”ئیسماعیل باویەر” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە  چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.