هەواڵ

ژنە بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی بەندکردنەکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەفرین مەعرووفی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی بۆکان، پاش تێپەڕکردنی ماوەی ٣مانگ و نیو بەندکردن، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەفرین […]

هەواڵ

شاهین وەساف لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕایگەیاند کە یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن،ژین،ئازادی، بە ناوی “شاهین وەساف” لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی جاسووسی بۆ ئیسرائیل بە ١٠ ساڵ […]

هەواڵ

دەسبەسەر کردنی دووهاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوەکانی عیرفان عەزیزی،سینا ڕۆستەمی،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی […]

هەواڵ

چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: حەمید چەپاتی، چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کراوە. حەمید چەپاتی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری ورمێ، لەلایەن […]

هەواڵ

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی ناوچەی هەوشار پاش ٤ڕۆژ

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی ناوچەی هەوشار بەناوی “عەلی شیری” ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عەلی […]

هەواڵ

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی سەرپێڵ زەهاو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەریەن ڕۆستەمی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێل زەهاو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشمەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئاریەن ڕۆستەمی، […]

هەواڵ

دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شنۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: یونس شەریفی‌زلیلانی و ئەبووبەکر عوقابی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کراون. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، یونس […]

هەواڵ

ڕاپۆرتێک لەسەر ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە. ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ٧ساڵ لەمەوبەر، دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران چوار بەندکراوی […]

هەواڵ

‌هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەردەشت بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: محەممەدئەمین حەسەننژاد، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەردەشت پاش زیاتر لە ٧مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەدئەمین حەسەننژاد، […]

هەواڵ

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر مامۆستایەکی ئایینی خەڵكی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مامۆستا ئایەت غوڵامی، مامۆستای ئایینیی و پێشنوێژی مزگەوتی “محەمەدەلمستەفا”ـی کرماشان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٥ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و شەش مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی […]