هەواڵ

کووژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خورەم ئاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سپهر بیرانوەند”تەمەن ٢٠ساڵ خەڵکی خورەم ئاوا،ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لە کاتی خۆپێشاندانەکان و درووشم نووسین بە دژی ڕژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستدا.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”محەممەد سەرایی”خەڵکی سەقز،ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران

خۆڕاگری: شەوی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لانیکەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی مووژ سەر بە شاری کامیاران بە ناوەکانی”ساڵەح ساعیدمووچشی”،”جەماڵ ساعیدمووچشی”،”ئومید ساعیدمووچشی”،”شەهرام ساعیدمووچشی”،”فەرشید ساعیدمووچشی”زانکۆ ساعیدمووچشی”و”میلاد ساعیدمووچشی”لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”عیرفان ئیلاهی نژاد”خەڵکی شاباد سەر بە پاڕێزگای کرماشان بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هەواڵ

کووژرانی خوێندکارێکی خەڵکی شاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، خوێندکارێکی زانکۆی خەڵکی شاباد بە ناوی”عەلیڕەزا کەریمی”تەمەن ٢٠ساڵ، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خوێندکارەکانی زانکۆی ئەراک، بەهۆی لێدانی باتۆم لەسەری لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە هەموو ئەو […]

هەواڵ

دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە بە ناوی”ئیدریس سەنگین ئابادی”زیاتر لە مانگێک پێش لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی”ئیسماعیل عەبدیانی”لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە سەرقاڵی ئیشی کرێکاری بووە کە هێزە ئەمنییەکان […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی خوێندکاڕێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

خۆڕاگری: شەوی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،”سەعدی مەلەک پوور”خوێندکاری زانکۆی پەیامی نووری سەقز بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”پەیمان تارم”خەڵکی مەریوان لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە پێی […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی”دانیال مەسوونی” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.