دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران

خۆڕاگری: شەوی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لانیکەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی مووژ سەر بە شاری کامیاران بە ناوەکانی”ساڵەح ساعیدمووچشی”،”جەماڵ ساعیدمووچشی”،”ئومید ساعیدمووچشی”،”شەهرام ساعیدمووچشی”،”فەرشید ساعیدمووچشی”زانکۆ ساعیدمووچشی”و”میلاد ساعیدمووچشی”لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.