دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی”ئیسماعیل عەبدیانی”لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە سەرقاڵی ئیشی کرێکاری بووە کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە شوێنی کارەکەی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.