دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی”دانیال مەسوونی” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.