لەمساڵدا ڕۆژ نەبووە کەسیان نەگرتبێ

لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم ۶۵ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون، بەوەش ڕۆژ نەبووە لە کوردستان کەسێک لە سۆنگەی ئازادیخوازی و نافەرمانیی مەدەنییەوە نەگیرێ.
لەو ۶۵ کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، لانیکەم ۱۵ کەسیان لە دادگایی ناعادڵانەدا سزای قورسی زیندانیی لە شەش مانگ، ۵ ساڵ و هەتا ۲۰ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە ساڵی ڕابردووش ۶۴۱ کەس بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیران. لەو ۶۴۱ کەسە، لانیکەم ۱۶۵ کەسیان دادگایی و سزای لە شەش مانگ تا سزای درێژخایەنی ۳۰ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا و ۳ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا و لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*