دەسبەسەرکردنی دوو هاونیشتمانی مەریوانی

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی ومافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، نادر عەبدوڵڵازادە کوڕی خالید خەڵکی ناوچەی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنیکی نادیار کرا. ناوبراو جارێکی دیکەش لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بەهۆی نووسینی بابەتێکی ڕەخنەگرانە لە ڕۆژنامەکاندا لەلایەن ئیدارەی ئیتتیلاعاتەوە لێکۆڵینەوەی لێکرابوو.
هەر بە پێی هەواڵێکی تر لە هەمان ڕۆژدا کەسێکی دیکە بە ناوی کەژوان ئازادیان خوێندکار لە زانستگەی پەیامی نوور و یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێزیی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕەوانە کرا.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری مەریوان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بە دروشمی ” نا بۆ قەتڵی نامووسی”، بەڕێوە برد و لە ئاکامدا چەند کەس بە ناوەکانی “دیمەن فەتحی، سوومەیە ڕوزبە، محەمەد دانش، کەویار جیشکار، هێمن کانی سانانی، موژدە مەردۆخی و حەمید قوبادی”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.