دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی مێژوو لە شاری دێهلۆڕان

خۆڕاگری: مامۆستایەکی خەڵکی شاری دێهلۆڕان  بە ناوی حەیدەر دارایی ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە بە بێڕێزی کردن و لێدان بووە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەست دا نییە.