دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لاوێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی”ئاراس قارەمانی”تەمەن ٢٠ساڵ لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.