دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی”کەیوان محەممەدی”و”ئەهوەن خادەمی” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.