دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ناسر محێدینی”خەڵکی مەهاباد لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.