خەبات وەیسی جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا

خۆڕاگری: خەبات وەیسی خوێندکاری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی مەریوان ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە خەبات وەیسی  ١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرو پاش ١مانگ ڕاگیران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی کۆتا پڕۆسەی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.