دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی خەڵکی کرماشان،سنە و بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”پوویان وەیسی”خەڵکی کرماشان،”سەهەند ئاقاجانی”خەڵکی سنە و”هێدی مەحموودی”خەڵکی بانە لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.