دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری : ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”سیامەک داودی”کوڕی محەممەدسەدیق خەڵکی پاڕێزگای سنە لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.