دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری : ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”شاهین ئارمەند”خەڵکی شارۆچکەی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.