دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و کامیاران لەلایەن هێزەکان ڕژیم

خۆڕاگری : شەوی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”شەهاب شاڵپووش”تەمەن ٣٦ساڵ خەڵکی سنە و “ئارمین ئەحمەدی”خەڵکی کامیاران لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.