دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێرێکی خەڵکی سەقز لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری :  ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێری “ڕویداد ٢٤” نازیلا مەعرووفیان،خەڵکی سەقز ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.

بە پێی زانیارییەکان نازیلا مەعرووفیان بە تۆمەتی وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین.