خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “ئەشکان مرادی”،”ئەردەلان نەجەفی”،”مەسعوود مرادی”و”ڕەزا ئەمیری” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.