دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”موعین ئەحمەدی” تەمەن ٢٢ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.