دەستبەسەرکرانی چالاکڤانێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی ژینگەپاڕیزی خەڵکی سنە بە ناوی”سروور مەلایی” تەمەن ٣٨ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.