دەستبەسەرکرانی گەنجێکی هونەرمەندی خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هونەرمەندێکی خەڵکی ئابدانان بە ناوی” حەمیدڕەزا بوالات” شەوی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.