دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”فەرهاد محەممەدیان” خەڵکی گوندی حاجی حەسەن سەر بە شاری مەهاباد بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بەدوادا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.