دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: شەوی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”وەحید ڕەحیمی” خەڵکی پاڕێزگای ورمێ لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.