خۆڕاگری: سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی پاڕێزەرێکی خەڵکی پاوە بە ناوی”قارەمان کەریمی” لە کاتی گەرانەوە لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە سەیتەڕەکانی پۆلیسی هاتووچۆی بێستوون دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی پاوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.