دەستبەسەرکرانی چالاکڤانێکی بواری مافی ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: چالاکڤانێکی بواری مافی ژنان بە ناوی “سووسەن ڕازانی” خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە.