دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تری کورد بە ناوی “هێرش ئەحمەدزادە” خەڵکی گوندی”دێشەمس”سەر بە شاری شنۆ بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا(ژینا)ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شۆێنێکی نادیار.