دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تری کورد بە ناوی “عومران میرزایی” خەڵکی گوندی بالۆ سەر بە شاری ورمێ بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا(ژینا)ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شۆێنێکی نادیار.