دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی شنۆ بە ناوی”فەریاد حەمزەشوری”تەمەن ٢١ ساڵ لە لەیەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانی لەلایە هێزە ئەمنییەکان بە هۆی لێدان و کوتانی بە سەختی بریندار بووە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.