خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو کچی خەڵکی پاوە بە ناوەکانی”نگین مەحموودی”تەمەن ٢٤ساڵ و “ئایدا دەروێشی زادە”تەمەن ١٧ ساڵ بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.