دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی جومعە ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”ئارمین نەبی زادە”کوڕی حەمید و “فەرەیدوون نەبی زادە”کوڕی ئیقباڵ خەڵکی گوندی دەڵۆ سەر بە شاری ورمێ بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.