سیاوەش حەیاتی سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی کرماشان

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی”سیاوەش حەیاتی”سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان.

سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی “مینوو مەجیدی” یەکێک لە ناڕازییان به کووشتنی مەهسا( ژینا) ئەمینی، باسی لە کوژرانی ئەو ژنە کردبوو کە دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا مانی لە خواردن گرتووە و هیچ زانیارییەک لە باری تەندرووستی لەبەر دەست دا نییە.