دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ڕێبوار تاڵبی”و”محەممەد بایندەرە”خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات حەوتووی ڕابردوو ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکرانیان دەستیان بەسەر موبایلی شەخسی ناوبراوان دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

شیاوی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.