دەستبەسەرکرانی دوکتوور محەممەد قەدەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی کورد”دوکتوور محەممەد قەدەمی”خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

 دوکتور محەممەد قەدەمی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ١٤٠٠ی هەتاوی ئێران بەربژێر کردبوو کە لە لایەن ڕێژیمەوە ڕەتکرابووە.

جێگای ئاماژەیە محەممەد قەدەمی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادەور “نادر سەعادەتی” بانگهێشت و تا پێنج ڕۆژ مۆلەتی پێدرابوو خۆی بە دادگا بناسێنێ لە نامەی ئاگادارکردنەوەی دادگای “محەممەد قەدەمی” تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتیی، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا و بڵاوکردنەوەی درۆ بە دژی حەسەن ڕوحانی سەرۆکۆماریی ڕێژیمی وەپاڵدراوە.

شایانی باسە دوکتوور محەممەد قەدەمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پیڕۆزبایی کردنی ناوبراو لە یەکگرتنەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.