ئازادکرانی پەیمان سەڵەواتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد،”پەیمان سەڵەواتی” تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە.

پەیمان سەڵەواتی پاش ١٥ ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

شیاوی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.