ئازادکرانی هەژار دڵسۆز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد “هەژار دڵسۆز”تەمەن ٢٨ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی”زێوکە” سەر بە شاری پیرانشار پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ بە دانانی بارمتەی ٣میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.

 ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٤ پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “عوسمان دڵسۆز”تەمەن٦٤ساڵ و “ئاکام خزرزادە” تەمەن٢٦ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی زێوکە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هەژار دڵسۆز لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.

هەژار دڵسۆز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.