یۆسف مام قادری گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد،”یۆسف مام قادری” خەڵکی بۆکان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە٥ پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کە دواتر گوازرابووە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی بۆکان.

یۆسف مام قادری لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

یۆسف مام قادری مامی هێمن مام قادری بەندکراوی سیاسی پێشوویە کە ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کە لەکاتی دەستبەسەر کرانی لە ڕێگای بۆکان-سەقز دراوەتە بەر دەستڕێژی گووڵلە و لاقی بە سەختی بریندار بووە و چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.