لووقمان قادری حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد،” لقمان قادری” کوڕی عەزیز،خەڵکی گوندی”پەسوێ”سەر بە شاری پیرانشار لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پاش ١٠مانگ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ورمێ لەلایەن لقی١٠٢ی دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزا بابایی”بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٧مان و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕێگای نێوان شاری پیرانشار و پەسوێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

لووقمان قادری پاش ٦مانگ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کراوە.