‌ لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە شاری مەهاباد ڕێژەی دەستبەسەرکراوان گەیشتە ٨کەس

خۆڕاگری: لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە مەهاباد هاووڵاتییەکی تر بە ناوی”یۆنس تەنهایی”خەڵکی گوندی هەمزئاوا ڕۆژی یەکشەممە٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژ تا ئەمڕۆ ٢٦ی گەڵاوێژ ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی شاری مەهاباد گەیشتووتە ٨ کەس کە ناوەکانی بریتین لە:
” ناسر ئەحمەدزادە”، “چیا پیرزاد” کوڕی تاهیر ،”جەلال مەحموودی” کوڕی سەعید “ئەمیر بایزیدی ‌ئازەر” کوڕی مستەفا، “شارام بایزیدی‌ئازەر” کوڕی تاهیر”کامبیز بایزیدی‌ئازەر” کوڕی تاهیر “لوقمان بەهرامی” کوڕی محەممەدئەمین کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تێلێگڕام:@xoragre
ئینستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri