خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی ئەسکەندەر لووتفی مامۆستا و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان پاش زیاتر لە ١٠٠ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.
ئەسکەندەر لووتفی لەگەڵ شەعبان محەممەدی و مەسعود نیکخاە ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە هەمان ڕۆژ شەعبان محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد و سەر لە نوێ ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕ لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرایەوە.
ئەسکەندەر لووتفی ڕۆژی٩جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە هۆی دەستبەسەر کرانی نایاسایی مامۆستایان و دانپێدانانی زۆرە مڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مانی لە خواردنی ویشک گرت و ڕۆژی ١٦ جۆزەردان مانگرتن لە خواردنی وشکی خۆی بە مانگرتنی تەڕ گۆری.
شایانی باسە ئەسکەندەر لووتفی ڕۆژی یەکشەممە٢٦ی جۆزەردان کە بۆ یەکەمجار ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێدرابوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئیجبار کرابوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بە زمانی فارسی قسە بکات و ناوبراو بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند کە هۆکاری دەستبەسەر کران و لێکۆلینەوەکانی هێزە ئەمنییەکان پێوەندی بە دوو مامۆستای فەرانسەوی هەیە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تێلێگڕام:@xoragre
ئینستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri