خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی”ئەحمەد گورگین”کوڕی مەولوود،”پەیمان تەهازادە”کوڕی عومەر و “ئیسلام فەیزی”کوڕی حەبیب خەڵکی گوندی”گامێش گۆڵی”سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانیان بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri