خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە مەهاباد هاووڵاتییەکی تر بە ناوی ناسر ئەحمەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی ماڵەکەیان پشکنیوە.
لەو پێوەندییەدا هەمان ڕۆژ ٦هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “”چیا پیرزاد” کوڕی تاهیر ،”جەلال مەحموودی” کوڕی سەعید “ئەمیر بایزیدی ئازەر” کوڕی مستەفا، “شارام بایزیدیئازەر” کوڕی تاهیرو”کامبیز بایزیدیئازەر” کوڕی تاهیرو “لوقمان بەهرامی” کوڕی محەممەدئەمین لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri