‌ ئازادکرانی یۆسف ڕەحمانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی کورد،”یۆسف ڕەحمانی”خەڵکی گوندی خۆرشت سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.
یۆسف ڕەحمانی لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە٢٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە شەپۆڵی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تێلێگڕام:@xoragre
ئینستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri