لە یاد و بیرەوەری ئێعدامی بە کۆمەڵی ١١ تێکۆشەری کوردی خەڵکی شاری پاوە لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان

خۆڕاگری: ٢٨ی گەڵاوێژ هاوکاتە لەگەڵ دەرکردنی فتوای شوومی جیهادی خومەینی بە دژی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،هەر چەند لە سەرەتای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە بەر قەتڵ و عام و لە نێوبردن،بەڵام بێ گوومان دوای فتوای خومەینی ڕژتنی خوێنی لاوانی کورد بە پێی یاسا ئاسمانییەکان حەڵال کرا.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا واتە ٢٨ی گەڵاوێژی١٣٥٨ی هەتاوی ١١ تێکۆشەر و خەباتکاری کورد لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بە کۆمەڵ ئێعدام کران.
ناوی ئەو ١١ تێکۆشەرەی کە ٤٣ساڵ لەمەوبەر لە بەندیخانەی کرماشان بە کۆمەڵ ئێعدام کران بریتین لە:
١-عەبدوڵڵا نووری کوڕی ئەحمەد ٢-سەفەر عەزیزی کوڕی ڕەشید ٣- محەممەد مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا ٤- یەدوڵڵا مەحموودی کوڕی عەبدوڵڵا ٥- حوسێن شەیبانی کوڕی هیدایەت ٦- هورمۆز گورجی بەیانی کوڕی حوسێن ٧- محەممەد عیزەتی کوڕی عەباس محەممەد ٨- هوشەنگ عەزیزی کوڕی عەبدوڵحەمید ٩- موزەفەر فەتاحی کوڕی عەلی ١٠- ئازەرنووش مەهدەویان کوڕی عەبدوڵقدوس ١١- ئەسغەر بێهبوود کوڕی عەلی ئەسغەر
لە یاد و بیرەوەری ئەم ڕۆژە دا وێرای دانواندنی سەری کڕنۆش بۆ قامەتی بەرزی ئەم شەهیدانە،داوا لە بنەماڵە و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زانیارییەکان بێبەش نەکەن ، وەک وێنەی ئەو شەهیدانە و وەزعییەتی بنەماڵەکانیان و هەر زانیارییەکی تر.