‌ سولەیمان سالک لە لایەن ئیتلاعاتی سیاسی پیرانشار دووبارە دەستبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، سولەیمان سالک خەڵکی شاری مەهاباد دوای ئەوەیکە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی کاتی بە بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای شاری پیرانشار بانگ دەکرێ و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیاسی دەسبەسەر دەکرێتەوە و چارەنووسی نادیارە.‌
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەڵاوێژ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەکەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.
شایانی باسی ناوبراو ٢٢ی گەلاوێژ بە بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.