ئازادکرانی فەرهەنگ ئالانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: دەستبەسەرکراوی کورد، “فەرهەنگ کەرامەت”تەمەن٣٢ساڵ کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی سینگان پاش زیاتر لە ٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران ڕۆژی دووشەممە٢٤ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شنۆ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri