‌ شەپۆڵ خزری لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی بە سزای نەغدی مەحکووم کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەپۆڵ خزری لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر”مەسعوود ڕەجەبی”بە تۆمەتی تەبلیغ بە دژی نیزام بە پێبژاردنی بری ٦میلیۆن تمەن سزای نەغدی مەحکووم کرا.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تەبلیغ بە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کرابوو کە دواتر لە لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بێ تاوان ناسێندرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە٢٣ی گەڵاوێژ بۆ دانی ئەو بڕە پارەیە خۆی بە لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری دادسەرای گشتی شۆڕشی ورمێ ناساندبوو.
شەپۆڵ خزری ڕۆژی شەممە٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و ٢٥ی ڕێبەندان پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri