دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەڕ لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی”ئارەش پیری”تەمەن٢٠ساڵ کوڕی محەممەد،”هیوا میرزایی”تەمەن٢٣ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و “زاهیر مرادی”تەمەن ٢٣ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی بێمزوورتە سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تو