خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە٢٠ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتێکی تری خەڵکی بۆکان بە ناوی”محەممەد کەریمی خاە”خەڵکی بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە بە دوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
لەو پێوەندییەدا هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”ئیسماعیل کەریمی”تەمەن٤٣ساڵ خەڵکی گوندی”شوریجە” دانیشتووی شارۆچکەی “مێرئاوای” بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri