‌ ئازاد کرانی سولێمان ساڵک بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی بە ساڵاچوو،”سولێمان ساڵک” تەمەن٦٩ ساڵ خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٣میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای پیرانشار-مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و ڕۆژی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەڵاوێژ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri